سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی لافاوەوە داوایەک ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەهانای هاوڵاتیانەوە بچن و فەرمانیشیکردووە شانەیەکی تایبەت بە قەیرانەکان پێکبهێنرێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستوەتەڕوو خۆی چاودێری دۆخی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بوون.

عەبدولمەهدی لە بەیاننامەکەدا داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەهانای هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوەوە بچن و ڕزگاریان بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکردووە شانەیەکی تایبەت بە قەیرانەکان پێکبهێنرێت بۆ ڕوبەڕووبونەوەی زیانەکانی لافاوەکەی پارێزگای سەڵاحەدین.

لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارینی بە خوڕ چەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق گرتۆتەوە و بەهۆیەوە لافاو دروستبووە و زیانی گیانی و مادیی بەر هاوڵاتیان کەوتووە.



PM:06:04:23/11/2018