پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاردرا بە قەرەبووکردنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق، کە بەھۆی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارەکەش ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

تەھا محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدادا بڕیایدا بە دروستکردنی لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ھاوڵاتییانەی زیانیان بەرکەوتووە لە لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوچەکانی عێراق.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەکە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، کە بەۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە.

 ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دیارنییە شێوازی قەرەبووکردنەوەکە چۆنە، بەڵام لیژنەکە سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکات و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەت قەرەبووی زیانەکان دەکرێتەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە ناوچەکانی باشوری عێراق و چەند  ناوچەیەکی ھەرێم روبەڕیو لافا و بارانی بەلێزمە بوویەوە، بەوهۆیەوە چەندین خانوو و خێمەی ئاوارەکان زەرەر و زیانی ماددیی زۆریان بەرکەوت.


PM:09:24:24/11/2018