ڕەگەزنامە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بۆ ھاووڵاتییان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، منداڵانی تازە لەدایکبوو، پێویستە فۆرمی کارتی نیشتمانییان بۆ پڕ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی  بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە "بە بڕیارێکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی عێراق ئەو منداڵانەی تازە لەدایک دەبن، پێویستە دوای سێ مانگ فۆرمی کارتی نیشتمانیان بو پڕ بکرێتەوە لەگەڵ بەڵگەنامەی لەدایکبوون (بیان ولادە) ئامادە بکرێت، بۆ مامەڵەی کارتی نیشتمانی، ھەروەھا دەبێت دایک و باوکی منداڵەکە مامەڵەی کارتی نیشتمانییان بۆ بکرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پێداویستییەکانیش کردووە، کە بریتین لە:

ڕەگەزنامەی عێراقیی دایک و باوک (نسخەی أصلی)
پێناسی باری شارستانیی دایک و باوک (نسخەی أصلی)
کارتی زانیاریی سەرۆک خێزان (نسخەی أصلی)



PM:12:40:25/11/2018