كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی 10 حزبی نوێی په‌سه‌ندكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران ڕایگەیاند "ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان بڕیاریدا مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی 10 حزبی نوێ په‌سه‌ند بكات و ئه‌و حزبانه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان پێدراوه سه‌رجه‌م رێككاره یاساییه‌كانیان به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و بڕگه‌كانی یاسای حزبه سیاسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ركراوه، ته‌واو كردووه".
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌و حزبانه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان وه‌رگرتووه، ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شدار بن".