قائیمقامی سلێمانی بڕیارێكی دەرکرد

بۆ بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانیدا رێگەنادرێت عمولە لە جوتیاران وەربگیرێت و قایماقیەتیش ڕایگەیاند بە ئامانجی زیاتر پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی ئەو بڕیارە دەرکراوە

قائیمقامی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە”ئەمرۆ 25-11-2018 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی هاوسەنگی سەوزە و میوە، كە پێك هاتوون لە نوێنەرانی ئاسایشی ئابووری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و چاودێری بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.”

ڕاشیانگەیاندووە”بە ئامانجی زیاتر پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆ ‌و دەستگیرۆیی جوتیاران، تەئكید لەسەر بڕیاری وەرنەگرتنی عمولەی بەرهەمی ناوخۆ لەسەر جوتیاران كرایەوە‌و عمولە تەنها لە كڕیار وەربگیرێت. دواتر بڕیاردرا كار بۆ كردنەوەی عەلوە لە هەموو قەزا‌و ناحییەكان بكرێت، بۆ ئەوەی رێگەنەدرێت عەلوەی لاوەكی لە هیچ شوێنێك بكرێتەوە‌و بەدەر لە رێنماییەكان كڕین‌و فرۆشتن بە بەرهەمی سەوزە‌و میوەوە بكرێت.”
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "بڕیار دراوە تەواوی لیژنە هاوبەشەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری زیاتری بازاڕ‌و عەلوەكان بكەن بۆ رێگری لە فرۆشتنی ئەو سەوزە‌و میوانەی كە بە ئاوی قورس (ئاوەڕۆ) ئاو دەدرێن.”



PM:06:45:25/11/2018