تاکە موستەشارە گیراوەکەی ئەنفال لە زیندان کۆچی دوایی کرد

ئەو موستەشارەی ئەنفال کە لە گەرمیان ماوەی چوار ساڵ زیندانیە، گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی لە پۆلیسی گەرمیان بە سپی راگەیاند " عاسی محەمەد، تاکە موستەشاری ئەنفال کە لەلایەن دادگای گەرمیانەوە دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٦ ی تشرینی دووەم گیانی لەدەستدا ".

ئەو موستەشارە ماوەی چوار ساڵ و شەش مانگە دەستگیرکرابوو لەگەڵ دوو تۆمەتباری تردا، ئەمڕۆ لە زیندان کۆچی دوایی کرد.

تاوانی ئەنفال کە لەسەردەمی حوکمی رێژێمی دیکتاتۆریدا بە بەشداری هیزەکانی بەعس و بەدەیان هەزار " جاش " کوردی سەر بەرێژێم ئەنجامدراو ززیاتر ١٨٢ هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوردی تیا بووە قوربانی، لە کۆی ئەو هەموو بەرپرسە کوردە تەنها موستەشارێک و دوو کەسی تر دەستیگیرکران، ئەمڕۆ موستەشارەکە گیانی لەدەستدا.



AM:12:08:27/11/2018