بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە

دەستەی كەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزە رایدەگەیەنێت، كە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان تەزرە دەبارێت و هەورەبروسكە دروست دەبێت.

دەستەی كەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراقی پێشبینییەكانی بۆ چوار رۆژی داهاتوو بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت، كە رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە رۆژانی دواتریش گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

پێشبینییەكانی دەستەكە بۆ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان:

- رۆژی چوارشەممە 28/11/2018
ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە بەیانییەكەی تەمومژ دروست دەبێت و وردە وردە تەمەكە نامێنێت.
لە سنووری سلێمانی بارانێكی بەخوڕ دەبارێت.

- رۆژی پێنجشەممە 29/11/2018
ئاسمان نیمچە هەوری بۆ هەوریی دەبێت. باران دەبارێ و ئەگەری روودانی هەورەبروسكە لە رۆژئاوای سنووری پارێزگای دهۆك هەیە.

- رۆژی هەینی 30/11/2018
ئاسمان هەوری دەبێ، نمەباران و لە هەندێ ناوچەش بارانی بەخوڕ دەبارێ و ئەگەری هەورەبروسكە و بارینی تەزرەش هەیە.

- رۆژی شەممە 1/12/2018
ئاسمان هەوری دەبێت، بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری باوبۆرانی بەهێز و روودانی هەورە بروسكەش هەیە و پێشبینیی بارینی تەزرەش دەكرێت.



PM:12:30:27/11/2018