پۆلیسی راپەڕین نۆ کەسی لەسەر قومارکردن دەستگیرکرد

پۆلیسی ڕاپەرین بەتۆمەتی قومارکردن شەوی ڕابردوو نۆ کەسیان لە ماڵێکدا دەستگیرکردووەو لیکۆلینەوە لەگەلیان بەردەوامە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا  کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ئاماژەی بەوە کردوە، ئەو نۆ کەسەی دەستگیرکراون لە ماڵێکدا قوماریان کردووە، سەرجەمیان تەمەنیان لە سەرووی هەژدە ساڵەوەیە و لە نێویاندا خاوەنی ماڵەکەش دەستگیرکراوە.

ئاسایشی راپەڕین باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و سەرجەمیان تۆمەتبارن و، بەپێی مادەی ۳۸۹ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


PM:06:53:29/11/2018