لە سلێمانی بە هەڵە بەشێک لە ڕیخۆڵەی ژنێکی دوگیان دەبڕدرێت

لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی، پزیشكێك بەهەڵە بەشێك لە ریخۆڵەی ژنێكی دووگیان دەبڕێت لە كاتی منداڵبونیدا و بەهۆیەوە گرفتی تەندروستی بۆ دروستبووە و لەجێگادا كەوتووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی گەلی کوردستان لەچەند رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی،پزیشكێك بەهەڵە بەشێك لە ریخۆڵەی ژنێكی دووگیان دەبڕێت لە كاتی منداڵبونیدا و بەهۆیەوە گرفتی تەندروستی بۆ دروستبووە و لەجێگادا كەوتووە .

هاوسەری ئەو ژنە بە گەلی کوردستانی وتووە لەرێگەی یاساوە سكاڵا تۆمار دەكەن و مافی خۆیان وەردەگرنەوە.



PM:05:55:30/11/2018