ئەمڕۆ 1ی کانونی یەکەمی 2018 فەرمانگەی کەشوهەوای هەورامان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وادەی بارانبارینی بەخوڕی دیاریکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "پێشبینی دەکەین لە ئەنجامی دروستبونی هەوری کەڵەکەبوو لەئێستاوە و کاتەکانی ئێوارە و شەو زۆربەی کات بارانی بەخوڕ ببارێ لە زۆربەی ناوچەکانی سنوری هەورامان".
ئەوەش هاتووە: بۆیە هۆشیاری دەدەین بەو لادێیانە و شوێنانەی کە نزیکی چەم و دۆڵن ئاگادار بن لەئەگەری بارانی زۆر و بەخوڕ ببێتە هۆی دروستبونی لافاوی کاتی.
ئاماژ بۆ ئەوەش کراوە "وە بەهۆی تێکەڵ بوونی هەوای سارد پێشبینی دەکەین لە شاخەکانی داڵانی و ڕەنگین و شرام و شنروێ بەفر ببارێ لەکاتەکانی شەو و بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە پێشبینی دەکەین سبەی بەیانی یەک شەممە کۆتایی بێت".
هەروەها ڕاگەیەندراوە: سبەی بەیانی تاکاتەکانی دوانیوەڕۆ لە زۆربەی شوێنەکانی سنوری هەورامان تەمومژ دروست دەبێ، بۆیە شۆفێرە بەڕێزەکان ئاگادار دەکەینەوە کە ئاگاداری رێگەوبان بن لەپێناو سەلامەتی گیانیان.