حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت کە لە پلانیدایە سەرجەم مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە بەڵام بەشێوازی تایبەتی خۆی.
لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە دواڕۆژ-ی وتووە: "حکومەت بڕیاریداوە سەرجەم مووچە پاشەکەوتکراوەکان بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانبەران بە جۆرێک ئەو پارەیە تەنیا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتدا بەکاردێت.
ئاماژەشی بەوە داوە: فەرمانبەران دەتوانن ئەو پارەیە لە هەموو مامەڵەیەکدا لەگەڵ حکومەت بەکاری بهێنن، وەکو قەرزی نیشتەجێ و خانووبەرە و کارەبا و ئاو و رسوماتی ئۆتۆمبێل و مامەڵەکانی دیکە.
دەشڵێت: "حکومەت ئەم بابەتە لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا جێدەکاتەوەو دوای پەسەندکردنیشی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لەماوەی سێ مانگدا جێبەجێ دەکرێت".