بەرپرسێكی سەربازی ئەمریكی بەمردوویی لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە

بەرپرسێكی سەربازی پلەباڵای ئەمریكی بە مردویی لە شوێنی مانەوەی لە بەحرەین دۆزرایەوە و هەواڵگری ئەمریكا و دەزگا ئەمنیەكانی بەحرەین لەبارەی هۆكاری مردنەكەیەوە لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

كەناڵی "سی ئێن ئێنی ئەمریكی" بڵاویكردەوە جەنەراڵ جۆن سكۆت ستێرنی‌، فەرماندەی‌ هێزە دەریاییەكانی‌ ئەمەریكا لە خۆرهەڵاتی‌ ناوەڕاست، بە مردووی لە شوێنی مانەوەی لە بەحرەین دۆزراوەتەوە.


كەناڵەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە دەزگای هەواڵگریی هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا گەشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵێنەوە كردووە.

هاوكات ئاماژە بەوەش كراوە دەزگا ئەمنیەكانی بەحرەین هەماهەنگی ئەمریكا دەكەن لە دەرخستنی هۆكاری مردنی ئەو بەرپرسە ئەمریكیە.







PM:02:30:02/12/2018