یەکێتی چارەنوسی پۆستی وەزارەتی داد ئاشکرادەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بڕیارە سێشەممەى داهاتوو پەرلەمانى عێراق دەنگ بۆ پەسەندکردنی پێنج تا شەش وەزیری دیکە لە کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی بدات.

جوان ئیحسان ڕایگەیاند،"بڕیارە لە کۆبوونەوەی سێشەممەی داھاتووی پەرلەمانى عێراق، ئەگەر دوانەخرێت و کاتەکەی نەگۆڕدرێت، دەنگ لەسەر پێنج تا شەش وەزیر لەو ھەشت وەزیرەی لە کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی ماون بدات و پەسەندییان بکات.

ئاماژەى بەوەش کرد،"بەدڵنییایەوە پۆستی وەزیری داد بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکلایی بووەتەوە و بۆ ئەو پۆستەش یەک کاندیدیان ھەیە ئەویش خالید شوانی-یە".



PM:03:57:02/12/2018