بەڤیدیۆ:ئارسناڵ دێربی لەندەنی لە تۆتنهام بردەوە



لە خولی ئینگلتەراو لە یاری دێری باکووری لەندەندا ، هەردو یانەی ئارسناڵو   تۆتنهام لە ناو یاریگای ئیماڕات بە یەکگەیشتن و لە ئەنجامدا ئارسناڵ توانی یاریەکە ٤-٢ بباتەوەو سێ خاڵی بە نرخ بەدەست بهێنێت.
ئارسناڵ هەرچەندە گێمی یەکەم ٢-١ لە دواوەبوو، توانی چوار گۆڵ لە لایەن ئۆبامیانگ دوو گۆڵ و لاگازێت و تۆرێرا بکات.
دوو گۆڵی تۆتنهامیش ئیریک دییر و هاری کەین تۆماریان کرد.
هەردو یانە بە کۆکردنەوەی ٣٠ خاڵ لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمی خولەکە دێن.






PM:07:28:02/12/2018