جوان ئیحسان: پۆستی وەزارەتی داد بۆ یەکێتی یەکلابووەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەنگدان لەسەر وەزیرەکانی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی کۆتای دێت و وەزیری دادی-یش بۆ یەکێتی یەکلاکراوەتەوە،

جوان ئیحسان، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاند، "بڕیارە ئەم سێشەممەیە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بۆ پەسەندکردنی پێنج تا شەش وەزیری دیکە لە کابینەکەی سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی بدات".

سەبارەت بە پشکی کورد لەو ھەشت وەزارەتەی ماون کە دوو وەزارەتیان بەر کورد دەکەوێت و بەرکەوتەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وتی"بەدڵنییایەوە پۆستی وەزیری داد بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکلایی بووەتەوە بەپێی زانیارییەکان و یەکێتی بۆ ئەو پۆستە یەک کاندیدی ھەیە ئەویش خالید شوانی-یە".

سەبارەت بە ناوزەدکردنی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بە کابینەیەک کە بەسەرەتایەکی لاواز دەستیپێکر جوان ئیحسان ئاماژەی بەوەکردو "لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە و لە پێکھێنانی ھەموو کابینەکانی حکوومەتی عێراق ھیچ کاتێک پێکھێنانی حکوومەت بەئاسانی و سانایی نەبوون و بەڕێوەنەچوون، ھەمیشە کێشە و کاتیان ویستووە، بۆیە ئەمجارەش دیسانەوە ئەو کێشانە ھەر ھەبوون".

سەرۆکی فراکسیۆنی بیەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتووە "ھێشتا زووە بۆ ھەڵسەنگاندنی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی، چونکە ئەدای حکوومەت و وەزیرەکانی و ھەروەھا ئەو کێشانەی کە ماون و دەبێت چارەسەرییان بۆ بدۆزرێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ناوەند ئەوانە بڕیار دەدەن کە ئەو کابینەیە چۆنە و ئەدای چۆنە، بۆیە ھێشتا ناتواندرێت بگوترێت حکوومەتێکی لاواز دەبێت، چونکە ھەڵسەنگاندن دواتری بۆی دەکرێت".

ئەو قسانەی جوان ئیحسان لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانتارێکی ھاوپەیمانی بینا رایگەیاندووە، ئەگەر ئەم ھەفتەیە عادل عەبدولمەھدی کابینە وەزارییەکەی تەواو نەکات و ئەو وەزارەتانەی بەتاڵن وەزیریان بۆ دەستنیشان نەکرێت ئەوا حکوومەتەکەی لاواز دەبێت و لەژێر مەترسیی ھەڵوەشانەوەدا دەبێت.



PM:08:06:02/12/2018