بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی کانونی یەکەم، پێنجەمین سالیادی رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو کاوە گەرمیانی لە شاری کەلار بکرێتەوە.
بەپیی بەرنامەی کاری مەراسیمەکە، لە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی
دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی لە گۆڕستانی کەلاری کۆن بەڕێوەدەچێت.
هەروەها لە کاتژمێر 03:00ی دوانیوەڕۆش مەراسیمی سەرەکی و دابەشکردنی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی بۆ ئازادی، لە هۆڵی ( رۆشنبیری گەرمیان) ساز دەکرێت،
دوا کاری چالاکییەکەش لە کاتژمێر 08:00 بریتی دەبێت لە مەراسیمیێکی تایبەت لە بەردەم ماڵی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی.
ڕۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی، شه‌وی 5ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له به‌رده‌م ماڵی دایكی له قه‌زای كه‌لار تیرۆر كرا، دواتریش كه‌سێك به تاوانی تیرۆركردنه‌كه‌ی سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.