پەیامنێری ڕووداو خەڵات دەکرێت

نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامنێری تۆڕیمیدیایی ڕووداو خەڵات دەکات .
ماڵپەڕی ڕووداو بڵاویکردەوە "ئاكۆ محەممەد ، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بانگهێشتكراوە بۆ بەشداریكردن لە 23یەمین خولی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ساڵی 2018ی نەتەوەیەكگرتووەكان كە لە رۆژی 6ی ئەو مانگە لە شاری نیویۆركی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرێوەدەچێت و ، تێیدا خەڵات بەسەر باشترین كارە رۆژنامەڤانییەكانی ساڵدا دابەشدەكرێت . لەو رێوەڕەسمەدا خەڵاتی زیویی (ریكاردۆ ئۆرتیگا)ی نەتەوەیەكگرتووەكان دەدرێتە عەبدولمەجید گلی ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە نەتەوەیەكگرتووەكان".
ماڵپەڕی ڕووداو ئاشکرایکردووە "تۆڕی میدیایی رووداو ، لەگەڵ سێ دەزگای میدیایی دیكە و چەندین كەسایەتی جیهانی ، مێزێكی تایبەتی بۆ تەرخانكراوە . هێمن لهۆنی بەڕێوەبەری دیجیتەڵ میدیای تۆڕی میدیایی رووداو و، پێشكێشكاری نێوداری رووداو و كوردستان رەنج سەنگاوی ، نامۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ئۆفیسی واشنتنی رووداو بە نوێنەرایەتی تۆڕی میدیایی رووداو لەو بۆنەیەدا بەشدار دەبن . هەروەها مارك لۆكاك، باڵاترین بەرپرسی كاروباری مرۆیی لە جیهاندا و جێگری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی و بەرپرسی هەموو بەرنامە مرۆییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە جیهاندا و، كەیرەت ئومارۆڤ، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و باڵیۆزی كازاخستان و یەكێك لە ئەندازیارانی رێككەوتنامەكەی ئاستانا بۆ چارەسەركردنی كێشەی سووریا ، میوانی مێزی تۆڕی میدیایی رووداو دەبن لەو بۆنەیەدا ."




PM:07:07:03/12/2018