به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ك لە میدیا عێراقییەکان بڵاوكراوه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوی 8 كاندیدی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناردووه‌و بۆ وەزارەتی دادیش کاسایەتیەکی کوردی سەربەخۆی کاندیدکردووە.
وه‌ك له به‌ڵگه‌كه‌دا هاتووه، كاندیدیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ، بریتین له:
فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ
فه‌یسه‌ڵ جربا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری
نووری دلێمی بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان
قوسه‌ی سوهێل بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
سه‌با تائی بۆ وه‌زاره‌تی په‌ره‌رده
دارا نوره‌دین بۆ وه‌زاره‌تی داد
هاله گۆرگیس بۆ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران
عه‌بدولئه‌میر حه‌مه‌دانی بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری
دارا نوره‌دین، دادوه‌ری پێشووه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵیش وه‌زیری داد بووه، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانێكی سه‌دام حوسێنی جێبه‌جێ نه‌كردووه، كه له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی هاووڵاتییان بووه به بێ قه‌ره‌بووكردنه‌وه، زیندانی كراوه و له ساڵی 2002 به لێبوردنی گشتیی ئازاد كراوه.