ئێوارەی دوێنێ دووشەممە خۆپیشاندەرانی زەردپۆشی شاری بەسرە بە تاکە نەعل هێرشیان سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فوئاد حسین وەزیری دارایی عێراق.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا خۆپیشاندەران بە بەرد و تاکە نەعل هێرشدەکەنە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق و جیگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی.
خۆپیشاندەرانی توڕرەی بەسڕە، هاوشێوەی خۆپیشاندەرانی فەڕەنسا پۆشاکی زەردیان پۆشیوە. خۆپیشاندەرە پۆشاک زەردەکان وەزیزی داراییان ناچار کرد کە شارەکان بەجێبێڵێت و هەڕەشەی ئەوەیان دەکرد کە خۆپیشاندانەکان بە چری دەگەرێنەوە شەقامەکانی بەسڕە.
دوێنێ دووشەممە د. فواد حسێن وەزیری دارایی کە بەسەردانێکی کار گەیشتە شاری بەسرە و لە هۆتێلیک دابەزیووە خۆپیشاندەران بەزۆر دەچنە هۆتێلەکەوە، لە وەزیر دەپرسن ئەوانە بەزۆر هاتوونەتە هۆتێلەکەوە، ئەو دەڵێت ئەو بەزۆر نییە، ئەوان هاتوون داواکاریان هەیەو ئێمەش دیراسەی دەکەین.