سێ لایەنی سیاسی غەرامە دەکرێن

بەهۆی لێنەكردنەوەی پۆستەرەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە شاری سلێمانی، سێ لایەنی سیاسی غەرامە دەکرێن.

رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتوە"لەڕێگەی تیمەكانەوە مانگێك و 10 رۆژە ئەو پۆستەرانەمان لێكردۆتەوە و هەموو قەوارەكان سەرپێچییان هەبووە و بەشێوەی راپۆرت بۆ نووسینگەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن نێردراوە بۆ ئەوەی لەو بارمتەیەی لەلایەن قەوارەكانەوە دانراوە غەرامە بكرێن".

سەبارەت بە بڕی غەرامەکەش وتی "بەهەمووی نزیكەی 8 ملیۆن و 500 هەزار دینارە، یەكێتی 2 ملیۆن و 500 هەزار، پارتی 2 ملیۆن، گۆڕان 1 ملیۆن و 500 هەزار".



PM:03:47:04/12/2018