بەڕێژەی سەدا 100 باج لەسەر جگەرەی هاوردەکراو بۆ هەرێم زیادکرا

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڕیاریدا بە ڕێژەی لەسەدا 100  باج لەسەر جگەرەی هاوردەکراو بۆ هەرێمی کورستان زیادبکات.

بەپێی راگەیەنراوێکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا، ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانان کراوەتەوە، کە بەفەرمی باج لەسەر جگەرەی هاوردە بۆ هەرێمی کوردستان لەسەدا 100 زیاد دەکەن.

ئەوەشهاتووە،  بڕیارەکە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەرچووە و لە 3ی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەبەشێکی دیکەی  راگەیەندراوەکەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا هاتووە، بڕیارەکە  لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و هاوتاکردنی باجی جگەرەیە لە هەردوو گومرگی ناوەند و هەرێمی کوردستان.


PM:04:06:04/12/2018