نوێنه‌ری ئێران له ڕێکخراوی ئۆپێک سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ڕێکه‌وتن بۆ دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت، هۆشداری دەدات نرخی نەوت بۆ 40 دۆلار داببەزێت
حوسێن کازمپور ئه‌رده‌بێڵی نوێنه‌ری ئێران له ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاندووە: پێویسته ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت تا یه‌ک ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه دابه‌زێت، کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م ڕێکه‌وتنه‌دا به‌شدار نابێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێشتا گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له دژی که‌رتی نه‌وتی ئێمه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
وتوشیەتیکه ڕه‌نگه وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێک له کۆبوونه‌وه‌ی کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه له ڤییه‌نا نه‌توانن سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت بگه‌نه ڕێکه‌وتن که به‌مه‌ش ڕێگری له‌م ڕێژه زۆره‌ی نه‌وتی بازاڕ بکرێت.
ئەو بەرپرسەی ئێران ڕاشیگەیاند پێم وا نییه که ئه‌وان بیر له دابه‌زاندنی ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان بکه‌نه‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو نه‌وتی زیاتریان ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کان کردووه ده‌بێت ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان دابه‌زێنن.
کازمپور دەشڵێت وڵاتانی بچووکی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ئۆپێک به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه بیر له سیاسه‌تی وازهێنان له‌م ڕێکخراوه ده‌که‌نه‌وه.