پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەو کەسەی بۆ وەزارەتی داد کاندید کراوە بێلایەن نییە

پەیامنێری سپی ڕایگەیاند جگە لە پارتی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کردووە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت ئەو کەسەی بۆ وەزارەتی داد کاندید کراوە بێلایەن نییە.
شیروان میرزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە سپی میدیای ڕاگەیاند سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانیان کردووە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی ئەو کوردەی کاندید کراوە بۆ وەزارەتی داد و دەوترێت سەربەخۆیە، سەربەخۆ نییە بەڵکو سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە.



PM:05:45:04/12/2018