دانیشتنی پەرلەمان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دواخرا

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی دوخرا بۆ ڕۆژی پێنجشەممە

بەهۆی تەواونەبووی ڕێژەی یاسایی و بایکۆتکردنی دانیشتنی پەرلەمان لەلایەن فراکسیۆنەکانی فراکسیۆنە کوردییەکان و ھاوپەیمانی ئیسڵاح و ڕەوتی حیکمە و نەسر، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی پرۆسەی دەنگدان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو هەشت کاندیدەی بۆ کابینەکەی عەبدولمەهدی دیاریکرابوون یەکلایی بکاتەوە.

ئەو هەشت کەسەى کە عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستە وەزارییەکان کاندیدی کردوون، پێکهاتوون لە دارا نورەدین بۆ وەزارەتی داد، فالح فەیاز بۆ وەزارەتى ناوخۆ، فەیسەڵ جەربا بۆ وەزارەتى بەرگری، نورى دلێمی بۆ وەزارەتى پلاندانان، عەبدول ئەمیر حەمدانى بۆ پۆستى وەزارەتى ڕۆشنبیرى، قوسەى عەبدولوەهاب بۆ خوێندنى باڵا، سەبا تائى بۆ وەزارەتى پەروەردە و هەنا عەمانوێلی بۆ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران.



PM:06:49:04/12/2018