ئەندامێکی دەستلەکارکێشاوەی جڤاتی گۆڕان: چ بێ شەرمیەکی سیاسی رووی لەهەرێم کردووە

بەرپرسی دەستلەکارکێشاوەی گۆران، بەناڕاستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر ئەو کادیرانی گۆڕان کە حوکمی بنەماڵەیان قبوڵەو بەبێ شەرمی ناوزەدەی دەکەن.

د. محەمەد عەلی بەرپرسی پێشووی ژووری توێژینەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " ژمارەیەک گەنجی شەھادەداری پۆست پەرست و سیاسی بەتەمەنی (عەبقەری!)، حکومی بنەماڵەیان لە بزوتنەوەکەی خۆیان و حیزبەکەیان قبوڵەو بەرگری سەختیش لەنەوەی خێزانە سیاسیەکان دەکەن، بەڵام لەمیدیاکانەوە دژ بەحکومی بنەماڵە دەنوسن و لێدوان دەدەن....؟!".

محەمەد عەلی رەخنە لەو  دیاردەیەی ناو گۆڕان دەگرێت و دەڵێت"  چ بێشەرمیەکی سیاسی ڕوی لەم ھەرێمە کردوە...؟!".

د. محەمەد عەلی دوو مانگ لەمەوپێش لەسەر نەگونجانی لەگەڵ دیدی سیاسی و رێکخراوەیی گۆڕان و بەهێزبوونی دەسەڵاتی بنەماڵە، دەستی لەو پۆستەی ناو گۆڕان و بزووتنەوەکەش کێشایەوە. 



AM:12:12:05/12/2018