بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیزمیر رزگارکرا

لە كەناراوەكانی رۆژئاوای توركیا 51 کۆچبەر رزگارکران کە دەیانویست بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ یۆنان بپەڕنەوە.

میدیا توركییەكان بڵاویانكردەوە، لە شارۆچکەی کارابورون سەربە پارێزگای ئیزمیر بەلەمێكی كۆچبەران کە 51 کۆچبەری هەڵگرتبوو بەهۆی لەكاركەوتنی بزوینەرەكەیەوە گیریخواردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، كە تیمەكانی ئاسایشی کەناراوەکان بەهانای كۆچبەرەكانەوە چوون و توانیویانە سەرجەمیان رزگار بكەن.

میدیاکان ئەوەشیان خستوەتەڕوو، دوای گەیاندنیان بە وشکانی و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ کراون  لە ئیزمیر.



PM:02:39:05/12/2018