ئایا خواردنی گەنمە شامی باشە یاخود باش نییە


 گەنمەشامی بەیەکێک لەوخواردنانە دادەنرێت کە لەسەرانسەری جیهاندا دەخورێت  ،ئەم خواردنە دەوڵەمەندە بە فایبەر، و ڤیتامین و کانزاکان، سەڕای ئەوەی گەنمەشامی سودێکی زۆری هەیە و ڕێژەی خۆراکی زۆرە ، هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بوونی  پەستانی خوێن ئەمەش بۆ ئەوکەسانە بەسوودە کە پەستانی خوێنیان دادەبەزێت، بەڵام زیانی هەیە بۆ کەسێک تووشی پەستانی خوێن بووە.

لەهەر یەک کوپ گەنمەشامی کە دەکاتە(۱٦٤)گرام  ئەم ماددانە دەست دەکەێت...

ـ  ۱۷۷ کالۆری

ـ ٤۱گرام کاربۆهیدرایت

ـ ٥٫٤ گرام پرۆتین

ـ ۲٫۱ گرام چەوری

ـ ٤٫٦ گرام فایبەر

ـ  لە ٪۱۷ ڤیتامین C

ـ فلۆت(ڤیتامین B9)  لە ٪۱۹

ـ لە ٪۱۱ مەگنسیۆم

ـ لە ٪۱۰ پۆتاسیۆم

 زۆربەی زۆری ئەو خواردنانەی کە کاربۆهیدراتیان تێدایە دەبنە هۆی زیاد بوونی ئاستی شەکری خوێن ، بۆیە سودو زیانی گەنمەشامی دەکەوێتەوە سەر ئاستی خواردنی ، ئەگەر بێت و ڕێژەیەکی زۆری بخورێت ئەوا زیان بەتەندرووستی دەگەیەنێت لە بەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرایت.

وە: هەـ ف

سەرچاوە:health line





PM:10:26:05/12/2018