تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پارێزگای بەلووچستانی ئێران رویدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2018 هێرشێکی تیرۆرستی کراوەیە سەر بنکەی پۆلیسی جابهار لە باشوری خۆرهەڵاتی ئێران و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری رەحمان بامری فەرمانڕەوای شاری چابەهارەوە بڵاویكردەوە كە ژمارەیەك تیرۆریست لەرێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی پۆلیس.

بەپێی ئاژانسەکە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها شوشەی چەند باڵەخانەیەکی نزیک بنکەکەش هاتووەتەخوارەوە.

هاوکات محەمەد مەرعشی جێگری پارێزگاری بەلوچستان هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند كە تەقینەوەكە ژمارەیەك كوژراوی لێكەوتووەتەوە و زیانیش بە ژمارەیەك باڵەخانەی نزیكی تەقینەوەكە گەیشتووە.

شاری چابەهار سەر بە پارێزگای بەلوچستانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانە كە هاوسنوورە لەگەڵ پاكستان.



AM:10:57:06/12/2018