هاوسەری تەقەکەرەکەی دکتۆرەکەی سلێمانی هۆکاری تەقەکردنی مێردەکەی ئاشكرادەکات

کەسوکاری ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە پزیشکەکەی سلێمانی کرد ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکاری تەقەکردنەکە ئاشكرادەکان

هاوسەری  تۆمەتبارەکە بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی رایەگیاند، "لە ساڵی ٢٠١١  هاوسەرەکەم نەشتەرگەری نەخۆشی دەوالی بۆ کراوە لای پزیشک کەمال ئەحمەد، بەڵام نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو نەبووەو ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخی خراپتر دەبوو".

ئەوەشی وتووە،" چەندین ساڵە هاوسەرەکەم بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنێت و توشی ئازارێکی سەخت بوو لە سکیدا و چەندین جار سەردانی دکتۆر کەمال ئەحمەد-مان کرد بەڵام بێ ئەنجام بوو، دواتر چووینەتە لای دکتۆری تریش پێان وتووین توشی شێرپەنجە بووە و چارەسەرکردنی دژوارە".

وتیشی، دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٨ دوو نەشتەرگەری لە قۆڵۆن و میزڵدان بۆ هاوسەرەکەی ئەنجامدرا، بەڵام پشکنیەکانی هەر وەکو خۆی بوو ئازاری هەبووە".

هاوسەری ئەو تۆمەتبارە باسی لەوەشکردووە" هەمیشە مێردەکەم دەیوت دکتۆر کەمال توشی ئەو هەموو نەخۆشیەی کردووم".

لەبارەی رۆژی ئەنجامدانی تاوانەکەوە باسی لەوە کرد،" پێش ئەوەی تۆمەتبار بکرێت بە تەقەکردنەکە هەتا کاتژمێر ٢ی پاش نێوەرۆ لە ماڵەوە بووە دواتریش شەوەکەی هاتەوە بۆ ماڵەوە زۆر ئاساییی بوو".

هەروەها  وتیشی" دوێنێ پۆلیس ڕێگری کردووە لە ئەوەی هاوسەرەکەم قەسە خۆی بکات، بڕوا ناکەم هاوسەرەکەم دانی بە ئەوەدا ناوە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە".

هاوسەیئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە د. کەمال کرد، داواشی لە بەرپرسانی ئەمنی کرد، ڕێگەی بدەن هاوسەرەکەی قسەی خۆی بکات و ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات.


PM:12:04:06/12/2018