به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، به‌هۆى باران بارین و مه‌ترسی لافاوه‌وه له‌سنوورى گه‌رمیان سه‌رجه‌م تیمه‌كانى ده‌خاته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، ڕایگەیاند"سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو تیمه‌كانى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌ئاماده‌باشیدان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراو و هاوكاریكردنى سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له‌كاتى تووشبوونیان به‌هه‌ر ڕووداوێكى سرووشتى كه‌به‌هۆى بارانه‌وه درووست ببێت".
داوا له هاووڵاتیانیش دەکات له‌كاتى بوونى هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراودا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه بكه‌ن له‌ڕێگه‌ى ژماره 115 وه