فەرماندەیەكی سەربازیی سەرایا سەلام کوژرا

شەوی رابردوو فەرماندەیەكی سەربازیی سەرایا سەلام سەر بە رەوتەكەی موقتەدا سەدر لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شاری بەغدا كوژرا.

بەگوێرەی هەەاڵی میدیا عێراقیەکان، درەنگانێکی شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شاری بەغداد تەقەیان لە بەرپرسێکی سەرایا سەلام کردووە بە ناوی "حوسێن ئەلحیجامی" و کوشتویانە.

بەگوێرەی میدیاکان،  ئەو بەرپرسەی سەرایا سەلام  کەسایەتیەکی نزیکە لە موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر، دوای روداوەکەش لێکۆڵینەوەکانی پۆلیش دەستیان پێکردووە، بەلام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری روداوەکە ئاشكرا نەکراوە.

سەرایا سەلام گروپێکی میلیشیایی شیعە مەزهەبی توندڕەون کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە پشتیوانی دەکرێن.


PM:02:14:07/12/2018