به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ئاگادارده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قه‌زاكانی خۆیان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له ئه‌گه‌ری راگرتنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان به‌هۆی لافاو و رووداوی نه‌خوازراو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پەروهردەی سلێمانی کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەپه‌یجی فه‌رمی خۆیان بڵاویانكردۆتەوە، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی ئاگادارده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو یاخود لافاو، لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، بۆ راگرتنی ده‌وام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قه‌زاكانی خۆیاندا بكه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له چه‌ندین شوێن لافاو هه‌ستاوه و پێشبینیش ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی به‌و شێوه‌یه، لافاو له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش هه‌ستێت.
هەر ئەمڕۆ هەینی ٧ی کانونی یەکەم بەهۆی رووخانی پردی باشوری دەربەندیخان، رێگای سلێمانی – گەرمیان داخرا، هەروەها گه گوندێكی ناحیه‌ی سه‌نگاویش، به هۆی لافاوه‌وه كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن لافاو بردی و گیانی له‌ده‌ستدا.