پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ ئاشکرای دەکات، به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی، عێراق له چوار ساڵی رابردوودا كورتهێنانی بودجه‌ی نه‌بووه.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردۆەتەوە" له چوار ساڵی ڕابردوودا، به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی، عێراق هیچ كورتهێنانێكی له بودجه‌دا نه‌بووه".
هەروەها هاتووە "له‌ماوه‌ی ساڵانی (2014 تا 2017) بڕی ئه‌و داهاته‌ی ده‌ست حكومه‌تی عێراق كه‌وتووه 299 ترلیۆن و 816 ملیار دینار بووه و، سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تیش بڕی 296 ترلیۆن و 501 ملیار دینار بووه، كه‌واته بڕی زیاده‌ی ئه‌م چوار ساڵه ده‌كاته زیاتر له 3 ترلیۆن دینار".
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له ساڵی 2014 عێراق 21 ترلیۆنی بۆ ماوه‌ته‌وه و، له‌ساڵی ڕابردووش‌دا 500 ملیار دیناری بۆ ماوته‌وه، به‌وداهاته زیادانه‌ش توانیویه‌تی له‌و دوو ساڵه‌ی كه نه‌وت دابه‌زیوه قه‌ره‌بووی كورتهێنانه‌كانی بكاته‌وه، ساڵی 2014یش كه 21 ترلیۆن دینار زیاد بووه به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كردووه.