وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی باجی سەر جگەرەوە دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە "بەڕێژەی ١٠٠% باجی لەسەر جگەرەی هاوردە زیادکرا".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێرداوە، بڵاویکردووەتەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و هاوتاکردنی رەسمیی گومرگی جگەرە لە هەردوو گومرگی ناوەند و هەرێم، بڕیاریانداوە بە زیادکردنی گومرگ لەسەر جگەرەی هاوردە بەڕێژەی ١٠٠%.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە لە رۆژی ٢ی شوباتی ٢٠١٩وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێشتر کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڕیاریداوە بە زیادکردنی گومرگ لەسەر جگەرەی هاوردە بە ڕێژەی ‌‌‌‌‌‌‌١٠٠%.

ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان باج لەسەر بەرهەم و کەلوپەلە هاوردەکان زیاد دەکات، بەپێی ئامارێکی سەندیکای ئابوریناسان مانگانە حکومەتی هەرێم داهاتی جگەرەی ١٥٠ ملیۆن دۆلارە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستانیش ساڵانە نزیکەی هەشت ملیۆن دۆلار جگەرە هاوردەی هەرێم دەکرێت.



PM:01:56:08/12/2018