فوئاد مەعسوم خەریکی نوسینەوەی یاداشتەکانیەتی

سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە ئێستادا بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی یەکێتی و چالاکییەکی حزبەکەی ناکات و بەوتەی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی، فوئاد مەعسوم خەریکی نوسینەوەی بیرەوەرییەکانیەتی.

پاش ئەوەی لە ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق سەرۆک کۆمارێکی نوێی دەستنیشان کرد و فواد مەعسووم بە فەرمی پۆستەکەی جێهێشت تا ئێستا هیچ دەرکەوتنێکی میدیایی نەبووە.
 فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانبە باسی وتووە: "فواد مەعسوم، بەشداریی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی ناکات، چونکە ئەو ئەندامی مەکتەبی سیاسی نییە و تەنھا ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندییە، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا داوای لێ بکرێت، ئەوکاتە دەتوانێ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیدا بکات".
ڕاشیگەیاندووە ”فواد مەعسوم ھیچ بەرپرسیاریەتییەکی فەرمی لەناو ڕیزەکانی یەکێتیدا نییە و تەنھا کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتییە، بێگومان ئێستا لەماڵەوە دانیشتوووە، لەڕێگەی ستافێکەوە بیرەوەرییەکانی خۆی دەنووسێتەوە".

ڕوونیشی کردووەتەوە "فوئاد مەعسوم ڕەنگە لە هەندێک دۆخدا ڕابەرایەتی و سەرکردایەتیی شاندەکانی یەکێتی کردووە و لە زۆربەی زۆری گفتوگۆ ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵی کارای بینیوە، بەڵام کاتێک ئەندامی مەکتەبی سیاسی نییە، یەکێتی ھەر سوود لە شارەزاییەکانی وەردەگرێت و بۆ ھەندێک پرسی تایبەت ڕاوێژی پێ دەکرێت"



PM:03:56:09/12/2018