نادیە موراد: ئەمڕۆ چاکە بەسەر خراپەدا سەرکەوت

نادیە موراد، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ من، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە چاکە بەسەر خراپەدا سەرکەوت، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە مرۆڤایەتی بەسەر تیرۆر سەرکەوت.
نادیە موراد ئەمڕۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەک یەکەم کورد پێبەخشرا وتی 'سوپاس بۆ لیژنەی نۆبڵ بۆ پێدانی ئەو شەرەفە، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە ئەو خەڵاتەم لەگەڵ هاوڕێم دکتۆر مەکویگی پێدەدرێت، کە کارێکی زۆر ئاستەمی ئەنجامداوە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی تووندوتیژی سێکسی، بووە بە دەنگێکیش بۆ ئەو ئافرەتانەی تووندووتیژی سێکسیان بەرامبەر کراوە".

جەختیشی کردەوە من ئەمڕۆ دەمەوێت لە کانگای دڵمەوە قسە بکەم کە چۆن ژیانی من و کۆمەڵگەی ئێزدی بەهۆی جینۆسایدەوە گۆڕا، چۆن داعش هەوڵیدا کۆتایی بە پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانی عێراق بهێنێت، لەڕێگەی بە سەبیکردنی ئافرەتەکان و کوشتنی پیاوەکان و لەنێوبردنی مەزارگە و پەرستگەکانی.

نادییە موراد ڕاشێگەیاند ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ من، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە چاکە بەسەر خراپەدا سەرکەوت، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە مرۆڤایەتی بەسەر تیرۆر سەرکەوت، ئەمڕۆ رۆژی سەرکەوتنی ئەو ژن و منداڵانەیە بەسەر ئەوانەی ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە. هیوادارم بوونم لێرە ئەمڕۆ ببێتە هۆی دروستبوونی قۆناخێکی نوێ، کە ئاشتی تێیدا یەکەمینە، لەسەر جیهان پێویستە بەشداربن لەوەی نەخشەڕێگەیەکی تازە بکێشن بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان و کەمینەکان، بەتایبەت قوربانیانی تووندووتیژی سێکسی.



PM:06:07:10/12/2018