میدیای فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند پارتی له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه له‌باره‌ی پۆستی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گفتوگۆناكات، یه‌كێتیش چاوی له‌و پۆسته‌یه.
کەناڵی پەیامی زمانحاڵی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی لە هەواڵێکیدا نوسیویەتی "به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، و له ئێستاشدا ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سێردراوه ، پارتی به نیازه له كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پۆسته نه‌خاته گفتوگۆوه"
ڕوونیشی کردووەتەوە پارتی بۆچوونی وایە کە ئەم جارەش نابێت باسی ئەو پۆستە بکرێت چونکە لە کابینەکانی پێشتردا باس نەکراوە.
میدیای کۆمەڵ باس لەوەش دەکات یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌نیازه یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات له‌گه‌ڵ شاندی پارتی ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بێت و به بروای یه‌كێتی ئه‌و پۆسته له رابردوودا یه‌كێك بووه له پۆسته گرنگه‌كان و یه‌كێتی كاندیدی ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی . هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێتی به‌نیازه لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات.