بڕیار لەسەر شێوازی دانانی پرسیارە بۆ خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەییەکان درا

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا شێوازی تاقیکردنەوەکان لە ٥٠% بەشێوازی نووسین و ٥٠٥ شێوازی هەڵبژاردن بێت.
 
به‌پێی نوسراوێكی په‌روه‌رده‌ی سۆران کە دەست سپی کەوتووەو‌ پشتی به‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ستووه‌، جەخت لەوە دەکاتەوە"  ئاگاداری قوتابخانه‌ ئاماده‌یی و دواناوه‌ندییه‌ بنەڕەتییەکان كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ شێوازی دانانی پرسیاره‌كان بۆ كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م و خولی دووه‌م بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 به‌ پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌بێت.

لەو نوسراوەدا هاتووە ": شێوازی دانانی پرسیاره‌كان له‌ 50%ی به‌ شێوه‌ی نوسین ده‌بێت و له‌ 50% هه‌ڵبژاردن ده‌بێت".

لە کۆتایشدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، له‌سه‌ر كارگێڕیه‌تی قوتابخانه‌ پێویسته‌ مامۆستایان ئاگادار بكاته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی بڕیارەکە.



PM:11:33:10/12/2018