كۆبوونەوەی باڵای یەكێتی و پارتی دەستیپێكرد

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر دەستپێكرد.

كۆبوونەوەكە بە بەشداری هەریەكە لە كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی هەرردوولا بەرێوە دەچێت.

شەوی رابردوو "سپی" وەك یەكەم دەزگای میدیایی بڵاویكردەوە كۆبوونەوەكە لەماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم سازدەكرێت، وەفدی یەكێتی لەلایەن كۆسرەت رەسوڵەوە سەركردایەتی دەكرێت، وەفدی پارتیش لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی كەوتووە مەیلێكی سیاسی لەلایەن هەردوو لایەنەوە لە ئارادایە كە گفتوگۆ لەسەر رێككەوتنێكی نوێ بكەن، لەبری رێكەوتنی ستراتیژی نێوانیان كە لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە لەنێوانیاندا مۆركراوە.




PM:12:19:11/12/2018