دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و مێردمنداڵه‌كه‌ی كه‌له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ستگیركراوه، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رایگشتی بڵاوكرده‌وه.
لهروونكردنهوهیەکدا کە وێةەیەکەی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات،"سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی تۆمه‌تبار (هـ م ا) كه له میدیاكان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسده‌كرێت، ئه‌م خاڵانه ده‌خه‌ینه به‌رچاوی رای گشتی:
۱) تۆمه‌تبار دوای ئه‌وه‌ی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركراوه و كه‌سوكاریشی ئاگاداری دهستگیركرنی و كاتی هێنانی بۆ به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینهوهبوون و خۆشیان له دادگا ئاماده‌بوون.
۲) هه‌ركاتێك به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی بۆ دادگا سه‌لمێنرا كه ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵه، هه‌واڵه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانان ده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌پێی یاسا.
۳) دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه دادگا به‌پێی به‌ڵگه یاساییه‌كانی ده‌خرێنه به‌رده‌ستی بڕیارده‌دات به ئازادكردنی یان هه‌واڵه‌كردنی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند.
٤) دادگا پارێزه‌ری رێز و شكۆی هه‌موو مرۆڤێكه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م دادگا بێڕێزی و مامه‌ڵه‌ی نادروست له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك ناكرێت، ته‌نانه‌ت تۆمه‌تباریش رێز و كه‌رامه‌تی پارێزراوه و ته‌نها به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی.
سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی
۲۰۱۸/۱۲/۱۱