راپەڕین...باندێکی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی دۆلاری راگەیاند، کە ویستوویانە لە بازاڕەکانی هەرـی کوردستاندا ساغیبکەنەوە.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، "دوای بە دواداچوون و بەدەست هێنانی زانیاری لە لایەن هێزەکانمان لە نەهێشتنی تاوانی ڕانیە، شەوی ڕابردوو باندێکی دوو کەسیمان دەستگیر کرد کە دراوی ساختەیان پێبووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون بڕی 800 دۆلاری ئەمەریکیان پێبووە لە جۆری 100 دۆلاری و تەزویر بووە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین ئەوەش هاتووە، ئەو دوو کەسە تەمەنیان لەسەروی 18 ساڵەوەیە و لەمیانی لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەکانی 289 و 298 لە یاسای سزادانی عێراقی دۆسیەیان بۆکراوەتەوە و لە ئێستادا راگیراون.


PM:02:04:12/12/2018