فرۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی کوردستان دەکەن

کەمێک پێش ئێستا فرۆکەکانی تورکیا بۆردومان ناوچەکانی کەمپی مەخمور دەکەن لە ڕۆژئاوای ھەولێر و گوندێکی شەنگالیان بۆردومان کرد
بە گوێرەی هەواڵێکی ئێن ئاڕ تی  فڕۆکەکانى تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومان کرد.

ڕوونیشی کردووەتەوە یەکێک لە بۆردومانەکان بۆ سەر دەوروبەرى کەمپێکى ئاوارەکانى باکورى کوردستان بووە لە سنورى مەخمور.

هەر بە گوێرەی ئەو میدیایە بۆردومانەکەى دیکە بۆ سەر ناوچەکانى  گرعزێر و گەلى شلو بووە لە سنورى شنگال و تا ئێستاش زیانى بۆردومانەکان نەزانراوە.

هاوکات وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند بەمەبەستی پاراستنی سنورەکانیان، هیزە ئاسمانییەکانیان لە رێگەی فڕۆکەوە شنگال و چیای قەرەچوغیان بۆردومان کردووە.



PM:09:55:13/12/2018