ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە زەحمەت بە تاکە گۆڵێک شکستی بە ڤایکانۆ هێنا


لە خولی ئیسپانیدا لە گەری شانزەدا، یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە زەحمەت بە تاکە گۆڵێک یاریەکە لە یانەی رایۆڤایکانۆ بباتەوەو سێ خاڵی تر بەدەست بهێنێت.
تاکە گۆڵەکەش کەریم بنزیمەی فەرەنسی توانی لە خولەکی ١٣ تۆماری بکات.
لە یاریەکەدا، یانەی ریاڵ مەدرید چەند جارێک نزیکبوو گۆڵی یەکسانبوونەوەی لێ بکرێتەوەو کۆرتوا بە سەرکەوتووی مەترسیەکانی لە گۆڵەکەی دوورخستەوە.
ئێستا ریاڵ مەدرید خاوەنی ٢٩ خاڵەو لە پلەی سێیەم دەبینرێت.





PM:10:42:15/12/2018