ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی سێشەممە 18ی کانونی یەکەم، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چوار تەوەر کۆببێتەوەو بێتەوە.

 بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا داوا لەسكرتێری ئەنجومەن كراوە، کەئەندامان ئاگادار بكاتەوە، كاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەبن.

بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە گفتوگۆ لەبارەی لەچوار تەوەرەوە دەکرێت، کە تەوەری یەكەم تایبەت دەكرێت بەهەڵبژاردن‌و دەنگدان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان، تەوەری دوەم‌و سێهەمیش پێكدێن لەپچڕاندنی گوندێك لەسەر سنوری ئیداریی ناحیەیەك بۆ سەر سنوری ئیداریی ناحیەیەكی دیكە‌و فراوانكردنی سنوری گوندێكی دیكە.

هەروەها كۆتا تەوەری كۆبونەوەكەش، تەرخان دەكرێت بۆ پڕكردنەوەی میلاكی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.



AM:12:03:17/12/2018