حزبی شیوعی ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگاكەی لە كەركوك هەڵكرد

حزبی شیوعی كوردستان یەكەم حزبی كوردی ئاڵای كوردستانی لە شاری كەركوك هەڵكرد و بەرپرسانی بارەگاكەش دەلێن "كەس داوای ئەوەی نەكردووە ئاڵاكە دابگرین".

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی كانونی یەكەمی 2018 لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ئاڵای كوردستان بەرز راگیرا و لە شاری كەركوكیش ئەو یادە كرایەوە.

هاوكات حزبی شیوعی كوردستان وەك یەكەم حزبی كوردی ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگاكەی لە شاری كەركوك هەڵكرد و بەرپرسانی بارەگاكەش جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئاڵاكە داناگرن و هیچ كەسێكیش داوای ئەوەی لینەكردوون.

لەدوای ڕیفراندۆم و بەدیاریكراوی دوای 16ی ئۆكتۆبەر و هاتنی هێزی عێراقی بۆ كەركوك هەڵكردنی ئاڵای كەركوك لەسەر بارەگا حزبیەكان قەدەغە كرا.



PM:12:12:17/12/2018