هۆكاری بڕینی موچەی كەمئەندامان ئاشكرادەكرێت

وەزیری كارو و كاروباری كۆمەڵایەتی هۆكاری بڕینی بەشێك لە مووچەی كەمئەندامان ئاشكرا دەكات و دەڵێت "بەشێك لە كەمئەندامان نەهاتوون بۆ پشكنینی نوێ‌ و بەشێكیشیان شایستە بوونیان نیە".

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی كانوونی یەكەم، ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەوەكالەت لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕینی مووچەی كەمئەندان بۆ ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە لە ساڵی 2016 دراوە.

وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی وتیشی،  بڕیارەكەی ساڵی 2016 تەنیا ئەو كەمئەندامانە دەگرێتەوە كە فەرمانبەری حكوومەتن و مووچەی تریان هەیە و ڕێژەی كەمئەندامییان لە 70% كەمترە.

لەبارەی بڕینی مووچەی كەمئەندامی تر ئاشكرایكرد، زیاتر لە شەش هەزار كەمئەندام مووچە وەردەگرن و نەهاتوون بۆ پشكنینەكان كە لیژنەیەكی تایبەت هەبوو بۆ پێداچوونەوە، هەروەها بەشێك لە كەمئەندامان كە بەشدارییان لە پشكنینەكاندا كردووە دەرنەچوون و وەكو كەمئەندام هەژمار ناكرێن.

لە مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 20 هەزار مووچەخۆری كەمئەندام مووچەكانیان بڕاوە و ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا  وتێیدا داوای گەڕانەوەی مووچەكانیان كرد.



PM:12:47:17/12/2018