هاتوچۆی گەرمیان رێگای دەربەندیخان و کەلاری داخست

بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە، هاتووچۆی گەرمیان رێگای نێوان كەلار- دەربەندیخانی داخست و دەشڵێت: شۆفێران بۆ هاتووچۆكردن دەتوانن رێگای بناری بەمۆ بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لەئاگادارییەكیدا كە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، رایگەیاند " بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی روی لەسنورەكە كردوە پردی دەردۆین كە دەكەوێتە نێوان قەزای كەلارو دەربەندیخان لەلافاوەكەی رابردو زیانی پێگەشت و رێگایەكی كاتی كرابوەوە بۆ هاتووچۆكردن ئەو رێگایەش بەهۆی كۆبونەوەی ئاو لەو چەمەدا لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران دادەخرێت".

هەروەها هاتووە" لەئێستادا شۆفێران بۆ هاتووچۆكردن دەتوانن رێگای بناری بەمۆ بەكاربهێنن".

دوو رۆژە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی بەتایبەت سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینی بە توندی گرتوەتەوەو لەهەندێك شوێنیش بۆتە هۆی دروستبوونی لافاو.



AM:12:49:18/12/2018