پەكەكە پۆلیسێكی توركی كوشت

لە ئاكامی هێرشێكی پەكەكە بۆ سەر شارۆچكەی خانی سەر بە ئامەدی باكوری كوردستان، پۆلیسێكی توركیا كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو .

هێرشەكەی پەكەكە لەسەر ڕێگەی شارۆچكەی خانی و كاڵەبە بووە لەناوچەی تورالی و تیایدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی توركیا كردووە.

لەهێرشەكەشدا دوو پۆلیس برینداربوون و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لە پۆلیسەكان گیانی لەدەستداوە، دوابەدوای ڕووداوەكەش هێزەكانی ئاسایش و جەندرمەی توركیا ئۆپراسیۆنێكیان لەناوچەكە دەستپێكرد.

ئەو هێرشەی پەكەكە لەكاتێكدایە كە هەفتەی پێشوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێزی سەربازی پەكەكە و كەمپی ئاوارەكانی باكوری كوردستانیان لە سنوری شەنگال و مەخمور بۆردومانكرد و چوار شەهیدی لێكەوتەوە.



AM:09:13:18/12/2018