خێزانێکی کورد بە یانسیب بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەبەنەوە

ژن و پیاوێکی کوردی نیشتەجێی وڵاتی کەنەدا یانسیبێکی هەشت ملیۆن دۆلاریان بردەوە، کە بەبۆنەی سەری ساڵەوە کڕیبویان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی گڵۆباڵ نیوزی كه‌نه‌دی ژن و پیاوێکی کورد دوای ئەوەی تیکتێکی یانسیبیان کڕیووە بەبۆنەی سەری ساڵەوە، هەشت ملیۆن دۆلاریان بردووەتەوە.

ژنەکە ناوی "نەبی کوردستان و پیاوەکەش ناوی "تۆفیق سندی"ە و خاوەنی شەش منداڵن و نیشته‌جێی وڵاتی كه‌نه‌دان، ئەوان پێشتر پێکەوە نانەوەخانەیەکیان له‌ شاری كچینه‌ری ئۆنتاریۆ هەبووە و تێیدا کاریان کردووە.

تۆفیق ئاماژە بەوەدەکات، "دوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت بووینەتە براوەی تیكیتی لۆتۆ تووشی سەرسوڕمان بووین کە بڕی حەوت ملیۆن و 935 هەزار و 986 دۆلاری کەنەدییمان بردەوە

 ئەو خێزانە لە پلانیاندایە لە پاش وەرگرتنی، پارەکە بەسەر شەش منداڵەکەیاندا دابەشبکەن و ئۆتۆمبێلی باشتر بکڕن و باجەکانی لێبدەنەوە و گەشتێک بۆ هەرێمی کوردستان رێکبخەن.

بلیتی یانسیبەکە هەفتەی دووجار لە رۆژانی شەممان و چوار شەماندا رادەکێشرێت.



PM:06:48:19/12/2018