كەمئەندامان دوا مۆڵەت بە حكومەت دەدەن

حەوت ڕێكخراوی خاوەن پێداویستی تایبەت، هەڵوێست لەبارەی بەرزكردنەوەی ڕێژەی كەمئەندامی بۆ 70% رادەگەیەنن و دواین مۆڵەتیش بۆ جێبەجێكردنی حەوت خاڵ دەدەنە حكومەتی هەرێم.

ئەو حەوت ڕێكخراوەی خاوەن پێداویستی تایبەت، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكیان بۆ "سپی" ناردووە، هۆشداری لەتوندكردنەوەی فشارە مەدەنییەكانیان بۆ سەر حكومەت دەدەن و ئاشكراشیدەكەن، تا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مۆڵەت بەحكومەت دەدەین.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، كە لەحەوت خاڵ پێكهاتووە، جەخت لەسەر دەستبەجێ ڕاگرتنی بڕیارو ڕێنمایی بەرزكردنەوەی ڕێژەی كەمئەندامی بۆ (70%) دەكەنەوە.

داواشیانكردووە، بەشداریان پێبكرێت لە لیژنە پزیشكییەكان وەك نوێنەری ڕێكخراوەكان، ڕێژەی كەمئەندامی بێ موچەكان لە 55%ەوە بكرێتە 40%.



PM:04:12:20/12/2018